حەمام بەتڕان گەرم نابێت
حەمام کە وا باشترە کورد زياتر(سەرشۆرک) بەکار بهێنێت، شوێنی خۆشۆرينە، ئينجا لە زستاناندا زۆر سارد دەبێت و تا خۆت دەشۆی ددانەکانت بەيەک دەکەون بەهۆی سەرما و سۆلەوە ئينجا کە دەوترێت بەتڕ گەرم نابێت واتە پێويستی بە ئاگرێکی باشە تاوەکو گەرمی بکات، ئەم دەربڕ و ئيديۆمە بۆ کەسێک بەکاردێت کە کار بە ڕۆتينەوە وەربگرێت و فشەفش و قسەی زل و گەورە بکات و لەرووی کرداريشەوە هيچ هەنگاوێک نەنێت پێی دەوترێت(حەمام بەتڕان گەرم نابێت)
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,322
Donnez votre avis sur ce produit!