بەپێی ڕێککەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق و بە چاودێریی هاوپەیمانان، ئیمزاکرا، بڕیاردرابوو کە هێڵەکانی تەماس لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەوشێوەیە دەمێننەوە کە ڕۆژی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ لە 17-10-2016 جێگیر بووە.
ئێستاش هەردوولا پابەندی ئەو ڕێککەوتنە دەبن و لەم ڕۆژانەدا هێڵەکانی تەماس بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ڕێکدەخرێنەوە.
وتەبێژی #وەزارەتی پێشمەرگە#
17-10-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,013