ئه و بارودۆخە گرژ و مەترسیدارەی ڕوبەڕوی عیراق و کوردستان بۆتەوە، هەموان ناچار دەکات لە ئاستی بەرپرسیاریەتیی مێژوییدا بین و ڕێگا نەدەین بارودۆخەکە زیاتر بەره و شەڕ و پێکدادان بچێت لەنێوان هێزە عیراقییەکان و پێشمەرگەدا.
پەلامار و بەریەککەوتنی هێزەکانی عیراق و پێشمەرگە لە 16/10/2017ەوە تا ئەمڕۆ، زیانی بە هەردولا گەیاندوە، لەوانەشە ببێتە هۆی خوێنڕشتنێکی بەردەوام و لە ئاکامیشدا تێکدانی ڕایەڵه و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان پێکهاتەکانی عیراق.
بێگومان شەڕ لە نێوان هەردولادا نابێتە هۆی سەرکەوتنی هیچ لایەک، بەڵکو لە هەمو بوارەکانی ژیاندا وڵات بەره و هەڵدێری گشتی دەبات، بۆیە لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر گەلی کوردستان و عیراق، پێشنیار بۆ حکومەت و ڕای گشتیی عیراق و جیهان دەکەین:
1- ڕاگرتنی دەستبەجێی تەقەکردن و هەمو جۆرە کردارێکی سەربازی لە هەرێمی کوردستان.
2- سڕکردنی ئاکامی ڕیفراندۆم کە لە کوردستانی عیراق ئەنجام درا.
3- دەستپێکردنی دیالۆگی کراوە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوری عیراق.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
24-10-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,451
Donnez votre avis sur ce produit!