دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەهۆی داخستنی مەرزی نێودەوڵەتی #حاجی ئۆمەران# لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماوەی 10 ڕۆژدا هەرێم زیانی سێ ملیۆن دۆلاری پێگەیشتوە.
سەرچاوەیەک لە بەشی ئاماری گومرگی حاجی ئۆمەران بە دواڕۆژی ڕاگەیاند هەرچەندە داهاتی ڕۆژانەی گومرگی حاجی ئۆمەران ڕۆژانە گۆڕانکاری بەسەردا دەهات، بەتایبەت لەساتەوەختی بانگەشەی #ڕیفراندۆم# و دوای ڕیفراندۆمیش داهات جێگیر نەبوو، بەڵام بەگشتی گومرگی حاجی ئۆمەران ڕۆژانە 400 تاکو 500 ملیۆن دینار داهاتی هەبووە.
ئه و سەرچاوەیە کە نەیویست ئاماژە بە ناوەکەی بدرێت جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە لە ڕۆژی 15ی تشرینی یەکەم کە گومرگی حاجی ئۆمەران داخرا، تاکو ئێستا، واتە لە ماوەی یازدە ڕۆژدا هەرێمی کوردستان زیانی نزیکەی سێ ملیۆن دۆلاری بەرکەوتوە.
ڕونیشیکردەوە کە پێش ئەوەی شەڕی داعش ڕوبدات و پەیوەندی هەرێم و بەغداش ئاڵۆز ببێت، داهاتی ڕۆژانەی گومرگی حاجی ئۆمەران زۆر له و ڕێژەیە زیاتر بوو، هەندێکجار لەماوەی 24 کاتژمێردا داهاتەکەی دەگەیشتە نزیکەی یەک ملیار دینار.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تاکە دەروازەیە لە سنوری پارێزگای هەولێر کە هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەیەکەوە دەبەستێتەوە.[1]
27-10-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,969
Donnez votre avis sur ce produit!