بۆ- زۆر بەڕێز سەرۆک #مەسعود بارزانی#
سڵاو و ڕێز.....
دوای گەیشتنی نامەی جەنابتان لە ڕۆژی 28-10-2017، لە دانیشتنی ئاسایی خۆی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 29-10-2017 #پەرلەمانی کوردستان# ناوەڕۆکەکەی خوێندەوە.
پەرلەمانی کوردستان بە گرینگەوە دەڕوانێتە پێشنیارەکەتان سەبارەت بە (رەتکردنەوەی بەردەوام بوون لە پۆستی سەرۆکی هەرێم و هەموارنەکردنی یاساکە بۆ ئه و مەبەستە و دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی بەسەر دامەزراوە دەستوورییەکانی دیکە).
هەر بۆیەش سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان لەبەر ڕۆشنایی نامەکەی جەنابتان تەواوکران و یاساکەش پەسەندکرا.
ئەم بڕیارە مێژووییەتان بۆ ڕێزگرتن لە یاسا و پرەنسیپی دیموکراسی و قوربانیدان لە پێناوی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت لە هەلومەرجێکی وەک ئێستادا کە نەتەوەکەمان و هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت.
بەڕێزتان ئاماژەتان پێکردووە وەک پێشمەرگەیەکی گیان فیدای خاک و گەلەکەمان و بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێک کە دێتە بەردەم گەلەکەمان، بۆیە ئێمەش لەپەرلەمانی کوردستان ئەم بڕیارە کۆتاییەتان بەرز دەنرخێنین و، دڵنیاین جێهێشتنی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی هەرێم بەڕێزتان لەبەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغە دوورناخەتەوە و وەک چۆن ژیانی خۆتان بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان تەرخانکردووە وەک پێشمەرگەیەک کە بەرزترین پایەی خەباتە و، هەوڵەکانی بەڕێزتان بۆ بەدیهێنانی خواستی گەلەکەمان لە مافی چارەخۆنووسین و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کە لەپەرلەمانی کوردستان پەسەندکرا و پاراستنی ئەزموونی حوکمڕانی کوردستان و دامەزراوەکانی و سەرپەرشتیکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ بە گژداچوونەوەی تیرۆرستان لە جەنگی دژی ڕێکخراوی تیرۆرستی (داعش) هەمیشە بە گەشاوەیی دەمێنێتەوە و وەک یەکێک لە دەستکەوتە مێژووییەکانی گەلەکەمان لێ دەڕواندرێت.
لە کۆتاییدا پەرلەمانی کوردستان وێڕایی دەربڕینی ڕێز و پێزانین بۆ خەبات و ماندووبونتان زۆر بە گەورەییش دەڕوانێتە نامەکەتان و، بۆ ئاییندەش هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە ئەرکی سیاسی و پێشمەرگایەتیدا.
لەگەڵ ڕێزدا
پەرلەمانی کوردستان عێراق
29-10-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,124
Donnez votre avis sur ce produit!