وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیێنێ، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 321 کەسیش بەهۆی ترس و برینداربوونەوە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکان.
د. ڕێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو 12-11-2017، حەوت کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
بەگوتەی وەزیری تەندروستی، چوار کەس لەوان لە قەزای دەربەندیخان، دوویان لە گەرمیان و یەکێکیش لە سلێمانی بووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە دوو لەو کەسانەی لە دەربەندیخان گیانیان لەدەستداوە بە ڕەگەز عەرەب بوونە.
لەبارەی بریندارەکانیش وەزیری تەندروستی گوتی: 120 کەس بەهۆی ترسەوە هێنراونەتە نەخۆشخانەکان، 201 کەسی دیکەش برینداربوونە، سەرجەمیان برینەکانیان سووکە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، بەشێکی زۆریشیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 12-11-2017، بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەر چوار پارچەی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەی هەژاند، بەهۆیەوە تەنیا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستدا و سەتانی دیکەش برینداربوون.
بەپێی سەنتەرەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا و ئێران و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، نێوەندی بوومەلەرزەکە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان (هەڵەبجە و کرماشان) بووە، گوڕەکەشی لەنێوان 7 بۆ 7.6 پلەی ڕێختەر بووە.[1]
13-11-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,148
Donnez votre avis sur ce produit!