زۆر نهێنی و بەپەلە
بەروار: 15-10-2017
بەڕێز جەنابی سەرۆک
سڵاوێکی گەرم
لەسەر فەرمانی جەنابتان لەڕێگەی کاک فازڵ بەرواری ڕاسپێردراوی پارتیمان لەناو لەشکری عێراق، تەنسیقی تەواومان لە گەڵ حکومەتی بەغداد هەیە و جەنابتان دڵنیا دەکەین لە میحوەری ئێمە بە هیچ جۆرێک تەقە ڕوونادات بەرامبەر سوپا و چەکدارانی عێراقی.
لەرێگەی کاکە شاخەوان عەبدوڵاشەوە هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بەڵێنی ئەوەیان پێداوین کە هیزەکانیان لە پردێ زیاتر پێشڕەوی ناکەن.
بۆیە بە خوێنی خۆمان جەنابتان دڵنیادەکەینەوە کە ئه و بەرنامەیەی لە نووسینگەی تایبەتی سەرۆک پێمانگەیشتووە بۆ پردێ، وەکو خۆی جێ بەجێ دەکەین و ئەوەی لە جەنابتمان پێویستە تەنیا دڵنیابوونە لەوەی کە ئەمشه و هێزەکانی کاک شێخ جەعفەر هانبدرێن ئەوان لە میحوەری خۆیان لە کەرکووک تەقە لە سوپای عێراقی بکەن بۆ ئەوەی بەرنامەکەمان بەرامبەر جەلالیەکان سەدا سەد سەرکەوتوبێت و بە پێشڕەویی جەنابتان پارتیمان ئەم قۆناغەش تێپەڕبکات.
خزمەتکاری ڕێبازی بارزانی
پێشمەرگەی کەمئەندام و بەرپرسی میحوەری 5ی دبس
د. کەمال کەرکووکی
15ی 10ی 2017
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا ڕاستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,097
Donnez votre avis sur ce produit!