ئەگەر ديتيانم ئەزم، ئەگەر نەيانديتم دزم
لە کوردەواريدا ئەوەی زەفەرت پێ دەبات يان کەس و کار و دۆست و هاوڕێ و خزم وخوێشە يان ئەندامانی خێزانەکەتە بۆ هەر کارێک بيەوێت دەرحەقت ئەنجامی بدات، چونکە جێگەی متمانەيە و دەرگای ماڵەکەت بۆ هەموو ئه و کەسانە کراوەتەوە، ئينجا هەندێجار وارێک دەکەوێت ئه و کەسە نزيکانە چاودەبڕنە ناموس يان ماڵ و ڕزق و ڕۆژی و ئازوخە و پارە و پولت، زۆر بەتێڕاديتی دێنە ماڵەکەتەوە لە ئامادەنەبوونی خۆت و مەرامەکانيان جێ بەجێ دەکەن ئەگەر ڕێک بکەوێت بيان بينی ئەوا کەس وکار و ميوان و دۆستە بۆ ديدەنی و ميوانی و قاوەڵتی هاتووە خۆ ئەگەر لەوێ نەبيت ئەوا ژنت مارە دەکات و سەروەت و سامانيشت دەبات و دز دەردەچێت هەر له و چوارچێوەيە لە ئيديۆمی کوردەواريدا ووتراوە(ئەگەر ديتيانم ئەزم و ئەگەر نەيانديتم دزم).
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,305
Donnez votre avis sur ce produit!