بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارییەوە کە ماوەی زیاترلە سێ ساڵە هەریمی کوردستانی گرتوەتەوە 540 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی مایە پوچ بون.
دڵزار اسماعیل، بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیاکان لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە بەهۆی قەیرانی داریەوە تا ئێستا 540 کۆمپانیا مایەپوچ بونی خۆیان ڕاگەیاندوە پاکتاویان بۆکراوەو لەو ژمارەیش 160 کۆمپانیایان لەم ساڵدا بووە
بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیاکان، ڕاشیگەیاندوە لە هەرێمی کوردستان 21000کۆمپانیای ناوخۆیی و 3100کۆمپانیای بیانی تۆمارکراون و لەگەڵ مایەپوچ بونی ئەوژمارە کۆمپانیایە ژمارەیک کۆمپانیای تر خۆیان تۆمارکردوە.
بەهۆی سیاسەتی ئابوری سەربەخۆی هەرێم و برینی بوودجەوە لەلایەن بەغدا و نزمبوونەوەی نرخی نەوت، ماوەی چوار ساڵە هەرێم بە بارێکی ئابوری زۆر سەختدا تێدەپەڕێت.[1]
#14-12-2017#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,746
Donnez votre avis sur ce produit!