بەستەی ئاغا ژنە
بەستە لە بەستن و گرێدانەوە هاتووە، وابەستەبوون و گيرۆدەبوون و پەيوەنديەکی گيانی بەگيانی نێوان دوو کەس يان دوو خوليا و دوو عاشق و ماشقە و ئەويندار، لە کوردەواريدا ئاغا ژنيش کەسێکی خان و مان و خاوەن جوانی و بڕيار و دەست و پەيوەند و دەست ڕۆيشتوو بووە و وەک هەسانی ئاغا بووە ئەگەر کەسێکی خۆش بويستبوايە ئەوا کێشە و گرفتی کەم دەبوو و نانی دەکەوتە ڕۆنەوە لە نێو چوتياراندا ئەگەر يەکێک لەلای دەسەڵاتی دەرەبەگيەوە جوان بچوايە بەڕێوە و دۆستی ئاغا ژن بوايە دەوترا فلانەکەس کێشەی نيە و(وابەستەی ئاغا ژنە).
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 747