دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرای دەکات، تائێستا ئه و پارەیە لە بازرگانانی هەرێم وەرنەگیراوە، کە پێشتر حکومەت وەک قەرز پێداون.
بەپێی ئه و داتایانەی دەست دواڕۆژ کەوتووە، حکومەتی هەرێم بڕی 705 ملیار دینار قەرزی داوەتەوە وەبەرهێن و بازرگان و بەڵێندەران بەشێوەی قەزری مەکشوف و خصم (کۆمپالە)و قەرزی نەقدی و زیاتر لە دوو هەزارو 700 کەس لە شارەکانی هەرێم سوودمەندبوون.
هەرچەندە ئەنجومەنی وەزیران ماوەی چەند جارێک مۆڵەتی داوەتە وەبەرهێن و بازرگانان، بەڵام تائێستا قەرزەکەیان نەگەڕاندۆتەوه و بەبێ ئەوەی هیچ ڕێککارێکی یاسایی لەدژیان بگیرێتەبەر.
بەرپرسێک لە ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بەهۆی قەیرانی دارایی دەبوو لەسەرەتای ساڵی 2016 ئه و پارەیە بۆ حکومەت بگەڕێندرێتەوە، بەڵام تائێستا پارەکە نەگەڕاوەتەوە.
وتیشی بەهۆی کەمتەرخییەوە، حکومەت هیچ ڕێککارێکی یاسایی لەدژی دواکەوتنی قەرزەکان نەگرتۆتەبەر.
گەڕانەوەی ئه و قەرزە لەچوارچێوەی ئه و بڕیارانەدابوون، کە حکومەتی هەرێم بەمەبەستی چاکسازیکردن لە سێکتەر جیاوازەکاندا ڕاگەیاندبوو بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی پاشەکەوت و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.[1]
#22-12-2017#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,731
Donnez votre avis sur ce produit!