بەربوکی شێخ و شەيتانە
بەربوک واتە پاخەسو ئه و ژن يان ئافرەتەی کە لەکۆندا لەگەڵ زاوادا سەر و دەستێکی بوکيان دەگرت و کارکتەرێکی بوک گواستنەوە و ئاهەنگ و ژن و ژنخوازی بووە لە کەلتوری کوردەواريدا، شێخ واتە پير و پياو چاک و خاوەن(تەجروبە) و ئەختيار و تەگبير کەری قەوم و هۆز و خانەوادە و بنەماڵە و بەرەباب، شەيتانيش لە ناو موسلمانان نەفرەت لێکراوە بە هۆی لە خۆباييەکەيی و سەرپێچیکردنی فەرمانی خوای گەورە و لەدڵ ودەروونی موسلمانانيش فيتنە و ئاژاوە و بەلاڕێ بردنی موسلمانە لەرێگەی حەق و ڕاستيدا، ئەم ئيديۆمە بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێکی فێڵباز، گەڕساز، بەدکار، کلاوچی، دەستبڕ، چاوبەست و جادوگەر، دووڕوو، واتە (لەگەڵ مەڕ شين دەگات و لەگەڵ گورگيش گۆشت دەخوات).
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 999