دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
#کۆمەڵەی تالاسیمیا#ی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ 15 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نەخۆشانی تالاسیمیا هەبوه و دەشڵێت توشبوانی تالاسیمیا بەهۆی نەمانی دەرمان لە دۆخێکی خراپدان و ژیانیان لە مەترسیدایە.
سروە عەلی، وتەبێژی لقی هەولێری کۆمەڵەی تالاسیمیا ئەمڕۆ سێشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2107، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ململانێی سیاسی نێوان هەرێم و عێراق توشبوانی تالاسیمیا لە بارێکی ناجێگیردان و ماوەی سێ مانگە دەرمانی تایبەت به و نەخۆشیە وەک پێویست نەنێردراوه و کێشەیەکی گەورەی بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا دروست کردووە.
وتەبێژەکەی کۆمەڵەی تالا سیمیا وتیشی لە ساڵی 2017 دا 15 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نەخۆشانی تالاسیمیا هەبوە، کە هۆکاری سەرەکی مردنەکەنیان نەبوونی دەرمانی پێویست بووه و سیانی تریشیان له و حاڵەتانە لە کاتی چاندنی مۆخدا گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی دواین ئامار 731 نەخۆشی تالاسیمیا تۆمارکراون، لەگەڵ تۆمارکردنی 37 حاڵەتی نوێی توشبوون به و نەخۆشییە.[1]
#26-12-2017#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,709
Donnez votre avis sur ce produit!