دواڕۆڕ، #دەشتی ئەنوەر#
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی #گەرمیان# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکری کرد، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 20 بەنزینخانەیان بە هۆی سەرپێچیەوە داخستووە.
یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 230 سەردانمان کردووە بۆ پشکنین و چاودێریکردنی وێستگەکانی سووتەمەنی و کانەکان، تێیدا 20 بەنزینخانە داخراون و 165 عەددادی بەنزین ڕێککراونەتەوە کە کەم و زیادی خوێندووەتەوە، هەروەها 867 تەنکەر سووتەمەنی لە پارێزگای سلێمانیەوە هاوردەکراوە بۆ ئیدارەی گەرمیان لەو ژمارەیە 57 تانکەریان بە هۆی خراپیی کوالێتیەوە نێردراوەتەوە.
وتیشی لەسەرەتای ساڵی ڕابردووەوە تا ئەو ڕۆژەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کراوە بووە، 5 هەزار و367 تانکەر بەنزین هاوردەکراوە و 28 تانکەریان بە هۆی خراپیی کوالیتەوە گەڕێنراوەتەوە و هەزار و 38 تانکەر گازوایل هاوردەکراوە و تەنها یەک تانکەری گەڕێنراوەتەوە کە کوالێتیی گازوایلەکەی خراپ بووە.
هەروەها وتی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، هاووڵاتیانی گەرمیان 1 ملیۆن و 500 هەزار بوتڵی غازیان بەکارهێناوە کە لە ڕێگەی کارگەکانی گەرمیانەوە بۆیان پڕکراوە. 23 مۆڵەتیش دراوەتە کانەکانی چەو و لم.[1]
#09-01-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,232
Donnez votre avis sur ce produit!