دواڕۆژ، #هانا چۆمانی#
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرای دەکات، ساڵی 2017 زیاتر لە 8 ملیار دیناریان بۆ کرێکارانی کوردستان گەراندۆتەوە، کە لە پارەی سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتیە و زیاتر لە 75 هەزار کرێکاریش دەستەبەری زامنی کارەکەیان دەخەنە سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
محەمەد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە بتوانین ژیانی کریکاران دەستەبەربکەین و دوای ئەوەی توشی هەر کێشەیەک بوون بتوانین هاوکاریان بکەین، ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە ساڵی 2017 زیاتر لە 70 هەزار کرێکار دەستەبەری کۆمەڵایەتییان خستۆتە سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
وەزیری کار وتیشی سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، زامنێکە بۆ ژیانی کرێکاران و داهات و ماندووبونیان، چونکە ساڵی ڕابردوو لە سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی زیاتر لە 8 ملیار دینارمان بۆ ئەو کرێکارانە گەڕاندۆتەوە، کە کارەکانیان لە دەستداوە، جا بەهەر جۆرێک بووبێت، ئێستاش پرۆسەی گەڕاندنەوەی پاداشتەکانی کرێکاران بەردەوامە، بەڵام بەداخەوە یاساکە کەموکوڕی هەیە و گشتگیر نیە.
هاودیانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەر کرێکارێک دەستەبەری خۆی کردبێت، بەپێی یاسا و ساڵی خزمەتکردنەوە خانەنشین دەکرێت لە ئێستاشدا چەندین کرێکاریش خانەنشین کراون، بەڵام کێشەی یاساکە ئەوەیە، ئەو سندووقە هەموو کرێکاران ناگرێتەوە بۆ نموونە شۆفێری تاکسی، جوتیاران، کارمەندانی ڕێکخراوە ناوخۆيی و بیانییەکان، بۆیە بریارە پەرلەمانی کوردستان ئەو یاسایە هەمواربکاتەوە و دەستکاری بکات.[1]
#14-01-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,882
Donnez votre avis sur ce produit!