#وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستیی خەرجکردنی بڕی 947 هەزار و 827 دۆلاری ئەمریکی وەک شایستەی دارایی بۆ خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی ڕاگەیاند کە ئێستا بەردەوامن لە خوێندن.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی (30) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانی تواناسازی درا، لیژنەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی بڕیاری دا شایستەی دارایی ليستی یەکەمی ساڵی 2018ی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی خەرج بکات.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕوونیکردووەتەوە: بڕی پارەی ليستی يەکەمی شایستەی دارایی خوێندکارانی بەرنامەی تواناسازی لە ساڵی 2018 دا بریتییە لە 947 هەزار و 827 دۆلاری ئەمریکی، تێیدا 40 خوێندکاری بەرنامەی تواناسازی لە هەریەک لە زانکۆکانی جيهان سوودمەند دەبن کە بەردەوامن لە خوێندن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم سوودمەندبووانی بەرنامەی تواناسازی ئاگاداردەکاتەوە کە ناویان لە لیستی ژمارە (1)ی ساڵی 2018دا هاتووە، خۆیان یان بریکارەکانیان سەردانی ژووری ژمارە (56) لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان.[1]
#14-01-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,855
Donnez votre avis sur ce produit!