دلێر ئیبراهیم – #هەولێر#
بەبۆنەی 99 ساڵیادی لە دایکبوونی شاعیر و نووسەری ناوداری گەلەکەمان #ئەحمەد دڵزار#، #ڕێکخراوی ئیبن مستەوفی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی#، لە مەراسیمێکی تایبەتدا، ڕێزو پێزانینی تایبەت و بڕوانامەی ڕێزلێنان و مەدالیای شانازیی پێشکەش بە شاعیری مەزن ئەحمەد دڵزار کرد.
لە مەراسیمەکەدا، بەئامادەبوونی کاکە ئەحمەد جەمیل و سۆران عەبدولڕەحمان و دلێر ئیبراهیم لە ڕێکخراوی ئیبن مستەوفی، ڕۆلی دڵزاری مەزنیان بەرزنرخاند لە مێژووی ئەدەبی کوردی و خەبات و تێکۆشانی بێوچانی دڵزار، لە سەردەمە جیاجیاکاندا، بەتایبەتیش کە زۆربەی هۆنراوەکانی لەلایەن هونەرمەندانی مەزنی گەلەکەمان وەک تاهیر تۆفیق و ڕەسول گەردی و چەندانی تر.. کراونەتە گۆرانی و سروودی نیشتمانپەروەریی.
هەر لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا، کە هونەرمەندو شاعیری ناودار ئازاد دڵزاری کوڕی ئامادەبوو، ئاماژە بە ڕۆلی دڵزاری باوک کرا، وەک خەباتگێڕو تێکۆشەرێکی کۆڵنەدەر، لە دیرۆکی پڕ سەروەریی گەلی کوردستاندا.
شایانی باسە ئەحمەد دڵزار، بە یاوەری شاعیری مەزن گۆران لە شاری یافا لە فەڵەستین بۆ یەکەمجار بەشی کوردییان لە ڕادیۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردۆتەوە، کە لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتەی بەریتانیا بەڕێوەدەچوو.
#16-01-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,371
Donnez votre avis sur ce produit!