ناوی تەواوی(ئامينە ئەسعەد مەحمود)ە، ساڵی(1927) لە شارۆچکەی #کۆيە# لە بنەماڵەيەکی ئاينی و خوێندەوار چاوی بەژيان هەڵهێناوه، باوکی مامۆستای(حوجرە) بووە، فەقێ ئامينەی کچی دەستەخوشک و هاوەڵی(نەجيبەخانی جەليزادەی مەلا محەمەدی گەورە و ست خانە) بووە، ئەوانە له و کچانە بوون کە بۆيەکەمجار لەشاری کۆيە خراونەتە بەرخوێندن، تاوەکو پۆلی شەشەمی سەرەتايی لە قوتابخانە خوێندويەتی، دواتر لەلای مەلا ئەسعەدی باوکی خوێندويەتی، پاش ماوەيەک دەبێتە مامۆستای چەند قوتابيەک لە حوجرەکەی باوکی، يەکێک لە خاسيەتەکانی فەقێ ئامينە دەنگ خۆشيەکەی بووە بۆيە لە زۆربەی مولود خوێندنەکانی کۆيە بەشداربووە، فەقێ ئامينە دوای خۆی ئەم مناڵانەی جێهێشتووە(بەفرين و پەڕژين و پەروين و بەهار و ئاودێر) هەروەها خوشکی نوسەری کۆيە(عومەر ئەسعەد مەحمود)ە و لە تەمەنی(85)ساڵيدا لە(14-12-2012) کۆچی دواييکردووە.[1][2]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,032