بەربەرکانێی خەڵکی شاری عەفرین وەک کۆبانی حەماسە دەخوڵقێنێت!
بەربەرکانێی خەڵکی شاری عەفرین بەربەرەکانێی کۆبانی و چارەنووسی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە وەکوو هاوشێوەی داعش لە شاری کۆبانییە.
بەداخەوە ئەرتەشی تورکیە هێرشی بەربڵاوی نیزامیی خۆی بە کەڵکوەرگرتن لە گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان دەباتە پێشەوە، ئەوە یەکەمجار نییە کە دەوڵەتی تورکیە لە ڕاستییەکان چاوپۆشی دەکات و خەڵکی بێتاوان دەکاتە ئامانجی گوللە و خومپارە و ئەم هێرشانە نیشانەی شکستی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیە لە ناوچەکەیە.
کانتۆنی ڕۆژئاوا (کوردستانی سووریە) نموونەی بەرچاوی کۆمەڵگای دێموکراتیک، نموونەی پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی تەواوی نەتەوە و کەمینەنەتەوەکانە کە دەتوانێ نموونەیەکەی بەرچاو بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت، بەڵام بەداخەوە پاش ئەو هێرشە کە بە هاماهەنگی وڵاتانی دراوسێ ڕووی داوە، لەگەڵ بێدەنگی شەرمێونانەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەڕەوروو بووەتەوە.
ئێمە وەک زیندانییانی سیاسیی زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج وێڕای مەحکووم کردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، هاودەری خۆمان ڕادەگەیەنین و دڵنیان کە ئیرادەی پۆڵاینی خەڵکی عەفرین ئەو هێرشە داگیرکەرانە شکست دەدات و جارێکی دیکە حەماسە دەخوڵقێنن.
سەعید شێزاد و #زانیار مورادی#
#30-01-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,730
Donnez votre avis sur ce produit!