بڕیارە سبەینێ سێشەممە 2018-01-30 ڕۆژانی دوایی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە قەزای #دەربەندیخان# دەستپێبکات کە لە ڕێگەی وەزارەتی کۆچوکۆچبەرانی عێراقەوە بودجەی پێویستی بۆ دابینکراوە لە ڕێگەی بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراکەوە (بائیعەکانەوە) بەم شێوەی خوارەوە.
لە بریکاری ژمارە 1یەک بۆ ژمارە 7حەوت
هەر هاوڵاتیەک پێویستە ئەم دۆکۆمێنتانەی پێبێت بۆ وەرگرتنی 200 لیترنەوت
1-ناسنامەی باری کەسێتی ئەسڵی
2- کۆپیەکی ناسنامەی باری کەسێتی
3-کارتی زیرەکی نەوت
بەبێ ئەم ئەم سێ دۆکۆمێنتە ناتوانرێت نەوتەکەی وەربگرێت،
تێبینی- شوێنی وەستانی تانکەرەکان لە گەڕەکەکانی خۆیاندا ئەبێت و بۆ زانیاری پەیوەندی بکەن بە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراکەوە، پرۆسەکە بەردەوام ئەبێت تا هەموو هاوڵاتیانی دانیشتوی قەزا بڕەنەوتی خۆیان وەرئەگرن بە پێی ژمارەی بریکارەکانیان، وە هاوڵاتیانی مادەی 140 کە لەشاری دەربەندیخاندا نیشتەجێن بەپێی ئەو لیستەی کەلە قائیمقامیەت پێشتر هەبوە وپاشان لیستی موتەفەریقەکان کە پێشتر ئامادە کراوەو ناوی نوێ وەرناگیرێت.
#29-01-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,618
Donnez votre avis sur ce produit!