ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی #عەفرین# ڕایگەیاند، کە 148 هاوڵاتی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکدا شەهیدبوون و 365 هاوڵاتیش برینداربوون.
ئەمڕۆ ئەنجیلیا ڕەشۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی کانتۆنی عەفرین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری شەهید و بریندارەکانی 18 ڕۆژی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینی ڕاگەیاند.
ئەنجیلیا ڕەشۆ ڕایگەیاند: لە سەرەتای هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینەوە تا ئێستا، 148 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون، کە 26یان منداڵ و 17ی دیکەیان ژن بوون.
لە بەشێکی دیکەشدا ئاشکرایکرد: هەروەها 365 هاوڵاتی برینداربوون کە 55یان ژن و 40 یان منداڵن.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر کاتێک ناسنامەی هەموو شەهید و بریندارەکان بە دەستمان بگات بە ڕایگشتیی ڕادەگەیەنین.
باسی لەوەش کرد، کە تا ئێستا لە بارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە ژێر ڕووخاوەکاندا ماون هیچ زانیارییەک نییە و چارەنووسیان نادیارە.[1]
#06-02-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,429
Donnez votre avis sur ce produit!