لەهەمان شوێن، باسی چۆنێتی سێڵفی گرتنەکەی بۆ کردم
کاک ئاراس نەسروڵا، وتی عەسران، پاش ئەوەی لە ئیش دەگەڕێمەوە پیاسە دەکەم، لێرەوە تێپەڕیم و بە لاچاو زانیم پیاوێک هەیە و سەرپێییانە ڕوانیم وەکو کاک نەوشیروان هاتە پێش چاوم، کە تەنها چەند مەترێک له و دیو دیوارە بەردینەکەوە لێم دوربوو، لێی تێپەڕیبوم، گەڕامەوە و له و ئاستەدا کە وێنەکەی لێ گیراوە دوبارە تەماشام کردەوە و دڵیان بوم خۆیەتی، وتم سڵاوت لێ بێت کاک نەوشیروان، ئەویش بەدەم وەڵامدانەوەی سڵاوەکەمەوە لێم نزیک بۆوە و وتم ئاسایە وێنەیەکت بگرم؟
وەڵامی دابویەوە کە بۆچی نایەیتە ئەمدیو؟! بەڵام سەرسامبوم و وتم ئینجا چۆن ئەتوانم بازبدەمەوە ئەودیوەوە؟! ئەگەر بکرێت لێرەوە ڕەسمێک بگرین، وتی زۆر ئاساییە و من ئامادەم... لەم قسانەدا بوو دەستی خستە سەر لێواری دیوارەکە و وێنکە گیرا.
وێنەیەک لەگەڵ یەکێک لە هەستیارترین کەسایەتییەکانی کوردستان، بەبێ لەدەرگادان و بەبێ تێپەڕین بە پرسگە مۆن و پاسەوانە مرقنەکان...
لەکاتێکدا چەندین کەسایەتی و سەرکردە هەبوون لەوکاتەدا، هەوڵی زۆریاندەدا بتوانن کاک نەوشیروان ببینن، بەڵام ڕێگای پێ نەدەدان.
عەقڵ ڕێگا بەهیچ کەسێک نادات خەریکی بەراوردکردن بێت لەنێوان کەسایەتی ئەم پیاوە و ئه و سەرکردانەی ئێمە لەم وڵاتەدا ئەیانناسین، هەموو کەسێکی ئاسایی، تەنانەت خاوەن پێداویستیی تایبەتەکانیش ئاسان دەیانتوانی بیبینن، بەڵام من حزبێکی دەسەڵاتدار دەناسم لەم کوردستانە چەند ساڵێک لە سەرۆکەکەیانەوە تا دەگاتە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتیەکانیشیان چاوەڕێی نەرمیی نواندنێکی کاک نەوشیروان بون ڕێگایان پێبدات بیبینن، بەڵام ڕەتی دەکردنەوە...
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,132
Donnez votre avis sur ce produit!