ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی شوبات کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی 54.73 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت لەبەرانبەر گواستنەوەی نەوت بۆ بازاڕەکانی دەرەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەداوە کە ئه و بڕە پارەیە لە بەرامبەر گەیاندنی نەوتی خاوی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بووە بۆ بازاڕی هەناردەکردن بە لە کێڵگەی تاوکێ.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ئه و بڕە پارەیە لەگەڵ کۆمپانیای گێنەڵ ئێنرجی دابەشدەکات کە هاوبەشێتی له و کێڵگەیە.
دی ئێن ئۆی ئاماژەی بەوەشداوە کە بڕی 4.7 ملیۆن دۆلاری تری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە کە بەهای %3ی داهاتی کیڵگەی تاوکێیە لە ماوەی مانگێکدا بەپێی ڕێککەوتنی پێدانەوەی قەرزەکان بە شێوەی قیست کە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدراوە.
لەمانگی ڕابردووشدا کۆمپانیا نەرویجیەکە 53.72 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەگرت بۆ گواستنەوەی نەوتی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو.[1]
#15-02-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,683
Donnez votre avis sur ce produit!