رۆژانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ڕێگەی =KTML_UnderLine=100 کۆمپانیای گەشتیاری=KTML_End=یەوە دێنە باشووری کوردستان، =KTML_UnderLine=تێچووی ڕۆژێک مانەوەی هەر گەشتیارێکیشیان نزیکەی 35 هەزار دینارە=KTML_End=، بۆیە جوڵە دەخەنە شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان.
کۆمپانیا گەشتیارییە عێراقییەکان، ڕۆژانە دوو هەزار و 500 گەشتیار دێننە باشوری کوردستان. بەشی زۆری گەشتی ئه و گاشتیارانە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و، خەرجیی هەر گەشتیارێکیش لە ڕۆژێکدا بڕی 35 هەزار دینارە.
بارزان محەممەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران دەڵێ =KTML_Mark_Begin=رۆژانە 100 ملیۆن دینار=KTML_Mark_End= لە شارەکانی عێراقەوە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی گەشتیاران دەهێنرێتە ناوچەکه و، دەتوانین بڵێین ئێستا کەرتی گەشتیاری بووژانەوەی باشی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێچەوانەی قەیرانی دارایی و کەمی بەفربارینی ئەمساڵ، ژمارەی گەشتیاری زستانە لە بەرزبوونەوەدایە، هەرچەند کەرتی تایبەت بنەمای کەرتی گەشتیاری زستانەی لە ناوچە شاخاوییەکاندا بنیادناوە، بەڵام گەشتیاران چاویان لە گۆڕانکاری و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری زیاترە.
سەلوە ماجد، گەشتیارێکی عەرەبە و دەڵێ دەبوو یاری زیاتر هەبن، بەتایبەتی یاری منداڵان و تەواوی خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکان بەردەستبان، چونکە چەند ساڵێکە هیچ گۆڕانکاری نەکراوە.
هاوشێوەی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، ژمارەی گەشتیارانیش بۆ ئه و ناوچه گەشتیارییانەی کە تەنها بەهار و هاوین کراوەن بەرزبووەتەوە، بەڵام بێ خزمەتگوزاری و داخرانی چێشتخانە و شوێنی حەوانەوەی گەشتیاران.[1]
#19-02-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,700
Donnez votre avis sur ce produit!