لەدایکبووی 1964 شاری #کەرکووک#ە و لە 1987 چووەتە نێوکاری هونەری سروود و گۆرانی و 23 سروودی نیشتمانی و 36 گۆرانیی پێشکەش بە هەوادارانی کردووە و شارەزاییەکی باشی لە ژەنینی ئامێرەکانی موزیک هەبووە.
هونەرمەند لە دوای ڕاپەڕینەوە شاری کەرکووکی جێهێشتووە و لە #هەولێر# نیشتەجێ بووە.
بەهۆی خراپیی باری دارایی و قوورسیی ژیانییەوه، ماوەیەک لە هەولێر دەستی بە کرێکاری کردووە وەک وەستای لەبغ ڕۆژانە بژێوی ژیانی خۆی و منداڵەکانی دابین دەکرد.[1]
ڕۆژی #30-12-2020# بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,772