ئەحمەدئاوا
یەکێکە لە گوندەکانی هەورامان لهۆن لە بەشی باشوری کوردستان لە دامێنی چیای(بابازەردەڵە) و چیا سەرکەشەکانی هەورامان دا هەڵکەوتووە، و دەکەوێتە 78 کم خۆرهەڵاتی سلێمانی و 18 کم باکوری هەڵەبجە و 2.5 کم خۆرهەڵانی شارەدێی خورماڵەوە، نزیکەی 200 ماڵی تێدایە و زیاتر لە 1000 کەس لەم گوندەدا ژیان دەگوزەرێنن کە بە کاروباری جۆراو جۆرەوە خەریکن، بە شێوە زاری هەورامی دەئاخفن.
خاوەنی سەیرانگایەکی بەناوبانگە کە ساڵانە بە هەزاران کەس لەسەرانسەری عێراق و تەواوی ناوەچەکانی کوردستان و هەندێک جار گەشتیاری بیانیش ڕووی تێدەکەن بەهۆی بوونی ئاوێکی سازگارو بوونی ڕێژەیەکی یەکجار زۆری سەوزایی و باخات و سرووشتی شاخاوی جوانی ناچەکەوە.
خەڵگی گوندی ئەحمەدئاوا سەر بە ئاینی پیرۆزی ئیسلامن و دوو مزگەوتی تێداهەن، وە خاوەنی دوو قوتابخانەیە و بنکەیەکی تەندروستیشی تێدا هەیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی خزمەتکردنی ناوچەکەو ئاسانکاری بۆ ئەو گەشتیارانەی کە ڕوو لەم سەیرانگا بەناوبانگە دەکەن، گوندێکی گەشتیاری بەناوی (کابینەی گەشتیاری ئەحمەدئاوا)لەناو گوندی ئەحمەدئاوادا درووست کردووە بەمەبەستی مانەوەی شەوانەی گەشتیاران.
چواردەوری ئەحمەدئاوا بە زنجیرە چیایەک دەور دراوە کە بریتین لە (بابا زەردەڵە و گردە و و نەیجەکۆڵە و سێداران لە ڕۆژهەڵاتیەوە و دەرەسولان لە باشوریەوە و ملەی قۆنەرە لە باکورەوە. [2]
گوندێکە سەربە شارەدێی #خورماڵ# لە شاری #هەڵەبجە#.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,971
Donnez votre avis sur ce produit!