کۆمپانیای DNOی نەرویجی ئاشکرای دەکات، بڕی 62.46 ملیۆن دۆلاری وەک شایستەی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
لە بەیاننامەیەکدا، کە ڕۆژی پێنجشەممە 22ی ئازار بڵاویکردووەتەوە، دی ئێن ئۆ ڕایگەیاندووە، بڕی 62.46 ملیۆن دۆلاری وەک شایستەی دارایی بەرامبەر هەناردەکردنی نەوتی مانگی کانوونی دووەمی کێڵگەی نەوتی تاوکێ لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە.
کۆمپانیای DNOی نەرویجی ڕونیشیکردووەتەوە، ئه و شایستە داراییە لەگەڵ کۆمپانیای گەنەڵ ئینەرجی دابەش دەکات.
دی ئێن ئۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە خاوەنی 75% پشکەکانی کێڵگەی نەوتی تاوکێیە کە هەردوو کێلگەی نەوتی ناوکێ و فیشخابوور لە خۆدەگرێت و بەرهەردووکیان ڕۆژانە 109.903 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ڕابردووش، بڕی 54.73 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەک شایستەی دارایی هەناردەی نەوتی مانگی تشرینی دووەم وەرگرتووە.
لە کۆتایی مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای دی ئێن ئۆ و گەنەڵ ئینەرجی ڕێککەون لەسەر پاکتاوکردنی شایستە دارییەکانی.
خەرجکردنی شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێم، لەکاتێکدا کە هێشتا مووچەی مانگی 11ی ساڵی پاری فەرمانبەرانی خەرج نەکردووه و خانەنشینایش مووچەی ساڵێکیان لای حکومەته و تائێستا مووچەی مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.[1]
#23-03-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône

pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,619
Donnez votre avis sur ce produit!