لە دوای شکستی ئەقڵیەت وفۆرمی حوکمڕانی وئەو قەیرانە سیاسی وئیداری وئابوری وداراییەی کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە و بەرەو ئایندەیەکی نا دیاری دەبات، ئێمە وەکو بزوتنەوەی گۆڕان پاڵپشتی تەواوی داواکاریەکانی موچەخۆران و خەڵکی کودستانین لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان لەرێگای خۆپیشاندانی مەدەنی بۆ داوا ڕەواکانیان بۆ نان و ئازادی، داواکارین هەموو چین و توێژەکان بێنە ناو خۆپیشاندان و پاڵپشتیان بن و فشارەکان بە هێز و گەورەتر بکەن، هەروەها داوا لە هێزە چەکدارەکان لە پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەم پاڵپشتی داوا ڕەواکانی خەڵک بن،کە داواکاری خۆیان و کەسوکاریانە و ئەرکی پاراستنی خەڵک لە ئەستۆ بگرن و بەرێزەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن.
پێویستە دەسەڵات ئەو ڕاستیە بزانێت گوێنەگرتن و ڕوبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران جگە لەقەیران وشکستی زیاتر هیچ ئەنجامێکی نابێت.
عوسمان حاجی مەحمود
ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی #بزووتنەوەی گۆڕان#
#28-03-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,858
Donnez votre avis sur ce produit!