کۆمپانیای شاماران کە لە کێڵگەی #ئەترووش# لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای سەرکارە، ئامارەی ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگەیەی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ڕاگەیاند.
کۆمپانیای شاماران ئاشکرایکردووە، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ڕۆژانە 23 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەماتووە، بەو پێیەش ئاستی بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە.
شاماران هۆکاری دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لەو کێڵگەیە بۆ هەبوونی زیخ لە دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە دەستنیشانکردووە و دەڵێت کۆمپانیاکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بزانێت بۆچی زیخ لە کارگەکەدا هەبووە.
کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاندووە، تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی ئەترووش لە مانگی سێ ڕۆژانە 20 هەزار بەرمیل نەوت بووە.
کریس بروجێنزیل، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاماران دەڵێت، ئەو جۆرە کێشانە لە کاتی بەرهەمهێنانی نەوت ڕوودەدەن و دڵنیایە کۆمپانیاکە ئەو کێشەیە چارەسەردەکات.[1]
#04-04-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,213
Donnez votre avis sur ce produit!