برای ئازیز، مەسعود بارزانی - سەرۆکی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان
برای ئازیز، نێچیرڤان بارزانی - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق
بەڕێزان کەسوکاری خوالێخۆشبوو
بە خەمبارییەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا دلۆڤان ئیدریس بارزانیمان پێگەیشت لەوپەڕی گەنجیدا.
بەم بۆنە ئازاربەخشەوە تەنیا پێمان دەکرێت بەناوی خۆمان و بەناوی هاوڕێ نەسرەدین ئیبراهیم، سکرتێری حیزبی دیموکراتی کورد لە سووریا (ئەلپارتی) و سەرجەم هاوڕێیانمان گەرمترین سەرەخۆشیتان ئاڕاستە بکەین، داوا لە خوای گەورە دەکەین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە ئێوە ببەخشێت.
اناللەواناالیەراجعون
قامشلۆ 2ی نیسانی 2018
مەکتەبی سیاسیی حیزبی دیموکراتی کورد لە سووریا (ئەلپارتی)
#02-04-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,315
Donnez votre avis sur ce produit!