دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
وتەبێژی #وەزارتی ئەوقاف# ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ چوار هەزار و 867 هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج ڕوو لە سعودییە دەکەن، دەشڵێت هەفتەی داهاتوو پاسەپۆرتی ئه و هاوڵاتیانە ڕەوانەی ئوردن دەکرێت بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزا.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بە کۆیی گشتی لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ چوار هەزار و 867 هاوڵاتی بەمەسەتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعودییە دەکەن.
وتیشی ئه و ژمارەیە پێک دێت له و هاوڵاتیانەی کە لە تیروپشکی گشتی ناویان دەرچووه و ئەوانەی لە پرۆژەی حەجی بازرگانی و هەروەها حەملەدارەکان و لیژنەکانی ئیداری، بەڵام لە لیژنەی ئیداری کە ساڵی پار 41 کەس بوون ئەمساڵ ژمارەکە کەمتر کراوەتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتی ئاسایی زیاتر بڕۆن بۆ حەج.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو پاسەپۆرتی ئه و کەسانەی ئەمساڵ سەفەری حەج دەکەن ڕەوانەی وڵاتی ئوردن دەکرێت بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزا بۆیان.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەشی خستەڕوو، بۆ بە جێگەیادنی فەریزەی حەج ئەمساڵ بۆ یەک هاوڵاتی کە لە تیروپشکی گشتی ناوی دەرچووە بڕی چوار هەزار و سەد دۆلار و لە حەجی بازرگانیش بڕی هەشت هەزار دۆلار وەردەگیرێت.[1]
#14-05-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,412
Donnez votre avis sur ce produit!