ناوێکی ئاشنا بۆ خەباتکارانی #حزبی دێموکراتی کوردستان#ی ئێران -حدکا کە بە هەموو تواناوە بەرگرییان لە خاکی نیشتمان کرد، دوای تەمەنێک ژیان بە سەربڵێندی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
پێشمەرگەی پێشووی حیزب و قارەمانی دەیان داستانی حەماسە خوڵقێنەر بووە، خەڵکی شاری #بۆکان# لە ساڵی 1980 بەرگی پیرۆزی پێشمەرگانەی لە بەر کرد و لەسەنگەری خەبات بۆ سەرخستنی گەلەکەی چاونەترسانە قارەمانی نواند.
لە سەردەمی هێرشی بەربڵاو بۆ سەر خاکی کوردستان، یەکێک بووە لەو پێشمەرگانە کە بەهۆی لێهاتووییەوە مەسئولییەتی سەرپەلی و فەرماندەری لکی 1ی هێزی بەیانی پێبەخشراوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ناوبراو خەباتکارێکی بە تواناو پێشمەرگەیەکی بەجەرگ و بوێر بووە. لە دژوارترین قوناخی خەبات، سەنگەری خوڕاگریی ئاوەدان هێشتەوە، بەڵام ئەو پێشمەرگە فیداکارە لە ساڵی 1988 تووشی نەخوشی دەبێت و لەسەر ئیجازە و ڕەزامەندی حیزب گەڕاوەتەوە سەر ژیانی ئاسایی.
شیاوی باسە کاک سەید کامیل تا دوا هەناسە بە ڕێبازی کوردایەتی وەفادار مایەوە و خزمەتی بە حیزبەکەی دەکرد.
ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی 9ی جۆزەردانی 2718ی کوردی بەرانبەر 29-05-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,131
Donnez votre avis sur ce produit!