ساڵانە خراپی ئه و تۆوە کشتوکاڵییانەی لە وڵاتانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، جووتیاران و کەرتی کشتوکاڵی تووشی زیاندەکات. کشتوکاڵی هەولێریش دەڵێت، سەرجەم ئه و تۆوە کشتوکاڵییانەی لەڕێگەی سنورەکان و بەشێوەی فەرمی هاوردەدەکرێن بە کوالێتی کۆنترۆڵ دەربازدەبن.
بەگوتەی فرۆشیارانی تۆو، بەشێک لە تۆوەکان ساختەکاریان تێدا دەکرێت، بەشێکیشیان بە قاچاخ دەهێنرێن و تەنانەت فرۆشیارەکانیش لە باش و خراپیان دڵنیانین.
تۆوە کشتوکاڵییەکانی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە 70%یان لە وڵاتانی دەوروبەر هاوردەکراون. بەشێک لە تۆوەکان بەبێ کوالێتی کۆنترۆڵ هێنراون و بە جووتیاران دەفرۆشرێن.
بەڵام #وەزارەتی کشتوکاڵ# دەڵێت، ساڵانە نزیکەی 90 هەزار تۆن تۆوی کشتوکاڵی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەپێی ئه و مەرج و ڕێنماییانەی وەزارەتی کشتوکاڵ دایناون.
د. عەبدولرەحیم عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، سەرجەم ئه و تۆوە کشتوکاڵییانەی لەڕێگەی سنورەکان و بەشێوەی فەرمی هاوردەدەکرێن بە کوالێتی کۆنترۆڵ دەربازدەبن، وەزارەت مۆڵەت بە بازرگانان نادات تاوەکو دڵنیانەبێتەوە له و جۆرە بنەتۆوانەی هاوردەدەکرێن.[1]
#05-06-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,643
Donnez votre avis sur ce produit!