دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای #ئیلام# ڕایگەیاند، 11 هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو پارێزگایە گیرۆدەی ماددەی هۆشبەرن.
کۆمەڵناسێک دەڵێت، دەستەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای ئیلام ئاماری کەمتر لە ئاماری ڕاستەقینە ڕادەگەیێنێت و لانیکەم 37 هەزار ئیلامی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن.
بەپێی ئاماری کارگرووپی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ماددەی هۆشبەری ئێران، لەو وڵاتە لە 30%ی گیرۆدەبووان سەردانی ناوەندەکانی چارەسەرکردن دەکەن، بەڵام بەرپرسانی ئیلام دەڵێن، سێ لەسەر چواری گیرۆدەبووان سەردانی ئەو ناوەندانە دەکەن.[1]
#12-06-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,833
Donnez votre avis sur ce produit!