کاسبکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە و زۆر کات خۆشیان دەبنە قوربانی.
کۆڵبەریی و کاروانچێتی، ئەو دوو کارە زۆر دژوار و مەترسییدارەن، کە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناچاریی لەنێوان ڕۆژهەڵات-باشور و ڕژهەڵات-باکور-دا ئەنجامی دەدەن.
لە یەکێک لە سنوورەکانی باشور، کاروانچییەک بە ناوی ش.م، ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ەوە هاتووین، بۆئەوەی نان بۆ خێزانەکەمان پەیدا بکەین، بەڵام دەوڵەتی تورک و ئێران لێناگەڕێن بەو جۆرەش نان پەیدا بکەین.
ئەو کاروانجییە، وتیشی: فڕۆکەی تورکیا بۆردوومانمانی سنوورەکان دەکات و پاسداری ئێران-یش هەموو شەوێک تەقەمان لێدەکەن.
ش.م، ئاشکاریکرد، کە تەنها له ماوەی 2 مانگدا (مانگی چوار و پێن-ی ئەمساڵ)، 11 کاروانچیی بە تەقەی سوپای پاسداران کوژراون.
سەبارەت بەوەی بۆچی بەوجۆرە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە و کارێکی دیکە ناکەن؟، ناوبراو، وتی:حکومەتی ئێران لێ ناگەڕێت هیچ کارێک بکەین، کارێک بکەیت دژی حکومەت ئێران دەتنێرێتە زیندان یان موعتادت دەکات یاخود دەتکوژێت، کەس پێیخۆش نییە ژیانی خۆی بخاتە مەترسییەوە، بەڵام لە ڕۆژهەڵآت کار نییە و لەلایەن حکومەتەوە پشتگوی خراوە.[1]
#14-06-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,585
Donnez votre avis sur ce produit!