هەڤاڵانی بەڕێز!
هەر وەک ئاگادارن، ئەوا سێ مانگ بەسەر دوا کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ژنانی ک ن ک تێپەڕی. لە میانەی ئەم سێ مانگەدا زۆرێک خەبات و کاری گرنگ ئەنجامدران. بە مەبەستی نرخاندن و هەڵسەنگاندنی ئەو کاروخەباتانە ئێمە لە کۆمیسیۆنی ژنان لە ڕۆژی 29 ی حوزەیران لە باڵەخانەی ناوەندی ک ن ک لە برۆکسل کۆدەبینەوە. بەو هیوایەین کە هەموو ئەندامانی کۆمیسیۆن ئامادەبن و هەروەها لە هاتن و بەشداریتان ئاگادارمان بکەنەوە. ڕۆژەڤ - کارنامەی کۆبوونەوە:
1. کردنەوە
2. نرخاندن-هەڵسەنگاندنی پێشهاتە سیاسیەکانی کوردستان.
3. نرخاندن-هەڵسەنگاندنی کاروباری 3 مانگی ڕابردوو.
4. پلانسازی
دڵشا عوسمان
کۆمیسیۆنی ژنان - ک ن ک
تێبینی؍
تەنیا ژنانی ئەندامانی کەنەکە دەتوانن بەشداربن٫ هەرکەسێکی دی دەخوازێ بەشداربێت00 ئاگادارمان بکاتەوە
#18-06-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,557
Donnez votre avis sur ce produit!