فو لە مانگ کردن
مانگ دواکەوتەيەکی گەردونی زەوييەکەی لەمەڕخۆمانە، ڕووناکی و تريفەکەی سروشتيە و له بەرکەوتنی تيشک و ووزەی خۆرەوە دروست دەبێت و بەدەوری دايکەکەی کە زەوييە دەسوڕێتەوە، مرۆڤ هيچ ڕۆڵێکی نيە لەو(سەين و بەين)ە، چرا فوی پێدابکەيت گڕەکەی دەکوژێتەوە، ئاگريش بەفو يان بڵێسە دەکات يان خامۆش دەبێت، بەڵام تريفە و ڕووناکی مانگی چواردە بە فوو نەکز دەبێت و نە دەکوژێتەوە، ئينجا فو لەمانگ کردن ئيديۆمێکە بەکاردێت بۆ کارێکی بێ کەڵک و سەرنەگرتوو، دەوترێت ئه و کارەی تۆ دەيکەيت وەک فو لەمانگ کردنە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 464
Donnez votre avis sur ce produit!