دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
بەڕێوەبەری پۆلیسی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، زۆربەی کوشتنەکان، باکگراوندی کێشەی کۆمەڵایەتیان هەیە، دەشڵێت هەندێک له و کەسانەی تاوانی کوشتن ئەنجام دەدەن بۆ دەرەوەی هەرێم ڕادەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 23ی حوزەیرانی 2018، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێش جەژن 61 کەس دەستگیرکران و لە دوای جەژنی ڕەمەزانیش ژمارەیەک تاوانی کوشتن لە هەولێر ئەنجامدراون و تائێستا بکوژەکان دەستگیرنەکراون.
وتیشی دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکردووە کە تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە و ئه و ڕووداوەشی کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە هەولێر کە دوو کەس کوژران لە سەر کێشەی دووژمنداری بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە هۆکارەکانی زۆربوونی کوشتن هەبوونی چەکی نایاساییە، بۆیە هەوڵدەدەین لە داهاتوودا پێدانی مۆڵەتی چەک بە خەڵکی ئاسایی قەدەغە بکرێت.
روونیشیکردەوە، لە ڕابردوودا 100 کەس لەسەر هەڵگرتنی چەکی نایاسایی دەستگیر کراون.[1]
#23-06-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,018
Donnez votre avis sur ce produit!