ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە ئێوارەی 3ی تەمووز کاتژمێر 18 لە هەرێمی #برادۆست#ی دەڤەری #سیدەکان# لە سنووری باشووری کوردستان هێزەکانی گەریلا هێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە گردی لێلیکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: (گورزی توند لە سەنگەر و شوێنی حەوانەوەی سەربازەکان دراوە، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.)
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە هێمای بۆ بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیر کردووه. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:
- ڕۆژی 3ی تەمووز لەنێوان کاتژمێر 14:00 - 14:30، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆمبارانی هەرێمی باسیای ناوچەی شەمزینانیان کردووە لە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان.
- شەوی هەمان ڕۆژ کاتژمێر 23:50 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆمبارانی دۆڵی ئارس-فارسیان کرد لە هەرێمی ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
هەپەگە دەستنیشانی کردووە کە بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکەکان هیچ زیانێک بە هێزەکانی گەریلا نەکەوتووە.[1]
#04-07-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,597
Donnez votre avis sur ce produit!