دواڕۆژ، ئاوارە حەمید و ڕێبین حەسەن
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەی ڕێگەی #باشماخ# - #پێنجوێن# و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت بودجەی پڕۆژەکە لەسەر داهاتی دەروازەی سنوری باشماخ دەبێت.
عەبدولڕەحمان عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ماوەی ساڵێکە کارکردن لە ڕێگەی باشماخ - پێنجوێن وەستاوە و چەندینجار هەوڵدرا دەستبکرێتەوە بە کارکردن لە پڕۆژەکەدا، بەڵام هەوڵەکان سەری نەگرت.
وتیشی دوای بەدواداچوون و سەردان بۆ وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بڕیاردرا کە لەسەر بودجەی دەروازەی باشماخ دەستبکرێت بە کارکردن لە ڕێگەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، چوار ساڵ و نیوە بڕیاری قیرتاوکردن و فراوانکردنی ڕێگەکە دراوە، بەڵام تائێستا کەمتر لەنیوەی کارەکانی ئەنجامدراوە و ساڵێکیشە کارکردن وەستاوە.
بودجەی پڕۆژەکە 20 ملیار دینارە و ماوەی تەواوبوونی 240 ڕۆژە درێژی ڕێگەکەش (10 کم)ە.[1]
#07-07-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,392
Donnez votre avis sur ce produit!