بە داخەوە ساعەت دوانزە و دە دەقیقەی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەمە 20 پووشپەڕی 1397ی هەتاوی بە هۆی بەریەککەوتنی تەنکەرێکی نەوتهەڵگر و ئۆتۆبووسێکی موسافیربەری لە شاری #سنە#، ئاگر کەوتووەتەوە و نێزیک بە 20 کەس لە هاووڵاتیانی شاری سنە بوونەتە قوربانی تێیدا.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، بەرپرسیارێتی ئەو ڕووداوە دەخەینە ئەستۆی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە هۆی پشتگوێ خستنی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی، ڕیگا و بانەکانی کوردستان، هیچ مەرجێکی سەلامەتی و تەندرووستی ئەوڕۆییان تێدا نیە و هیچ پلانێکیشیان بۆ گەشەپێدانی کەرتی ڕێگاکانی کوردستان نیە و دۆخی خراپی ڕێگا و جادەکانی کوردستان لە کەس شاراوە نیە و کۆماری ئیسلامی ئێران و کاربەدەستانی ئەو سیستەمە لە کوردستان، تاوانباری سەرەکی ڕووداوەکانی جادە و ڕێگاکانی کوردستانن.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، خۆمان بە هاوخەمی بنەماڵەی قوربانیان و گیان لە دەستداوانی ڕووداوەکەی سنە دەزانین و سەرەخۆشیان لێدەکەین.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
#11-07-2018# زایینی
20/4/1397 هەتاوی
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,987
Donnez votre avis sur ce produit!