$باکووری کوردستان$
- لە کۆڵانی ئەرەس لە گەڕەکی والی میدحەد لە ناوچەی ڕییا ئارموش لە #وان# شەڕ ڕوویداوە و بەو هۆیەوە 2 کەس کوژراون و 3 پۆلیس برینداربوون و برینی یەکێکیان قورسە. ڕووداوەکە کاتژمێر 00:20ی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش گەڕەکی والی میدحەد و کۆڵانی ئەرەسیان گەمارۆداوە و تاوەکو بەرەبەیان دەنگی تەقە بیستراوە.[1]
- لە شاری ئیستانبول پۆلیسی تورکیا هەلیانکوتایەسەر بارەگای #هەدەپە# لەناوچەی سانجاق تەپە-ی ئیستانبول، لەو هێرشەدا هاوسەرۆکی هەدەپە-ی سانجاق تەپە ئیلکنور یووسفۆۆغڵوو وبەڕێوەبەری هەدەپە-ی شاری ئیساتنبول نەوزاد کلینچ و 16 ئەندامی دیکەی هەدەپە-یان دەستگیرکرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەگوێرەی هەواڵێکی کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی ومەدەنی، ئێوارەی دوێنێ پۆلیسی شاری تاران-ی پایتەختی ئێران تەرمی #مریەم فەرەجی#ی بە سووتاویی دۆزیوەتەوە و پاش وەرگرتنی تێستی دی ئێن ئەی لە باوکی ناسنامەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی فیرقەی حەمزەی سەر بە سوپای تورکیای داگیرکەر لە گوندی ئایسکۆی ناوچەی شێراوی #عەفرین# 7 گەنجیان ڕفاندووە. چەتەکان ئەو 7 گەنجەیان بردووەتە کێڵگەکانی ئەو گوندە و بە قورسی ئەشکەنجەیان کردوون. ناوی ئەو کەسانەی لەلایەن چەتەکانی تورکیاوە ڕفێندراون بریتن لە: 1- عومەر ئیبۆ تەمەن 25 ساڵ، 2 – حەسەن بازۆ تەمەن 19 ساڵ، 3 – محەمەد حەسەن ئیبراهیم تەمەن 23 ساڵ، 4 – وەلید حەیدەر ئیلکیلۆ تەمەن 38 ساڵ، 5 – عومەر جومعە ئەلۆکۆ تەمەن 30 ساڵ، 6 – عومەر نازۆ تەمەن 31 ساڵ، 7 – عەبدۆ خۆجە تەمەن 35 ساڵ.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,601
Donnez votre avis sur ce produit!