دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
تەندروستی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، لە خاڵی گومرگی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر دوو هەزارو 234 کارتۆن دەرمان و پێداویستی تەندروستی ساخەتەدا داگیراوە کە ویستوویانە هاوردەی هەرێمی کوردستانی بکەن.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی تەندروستی هەولێر کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە خاڵی گورمگی حاجی ئۆمەران لیژنەکانی چاودێری کوالیتی کۆنتڕۆڵ دەستیان بەسەر دوو هەزارو 234 کارتۆن دەرمان و پێداویستی تەندروستی ساختەدا گرتووە کە ویستوویانە بیهێننە ناو هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی زیاتر لە دوو تەن دەرمان بووە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە ئه و دەرمانانە بە قاچاغ لە ئێرانەوە هێنرابوون لە ژێر کارتۆنی پەڕەی A4دا شاردرابوونەوە کە یەکەمجارە حاڵەتێکی لەمشێوەیە ڕووبدات.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە دۆسیەی دەرمانە قاچاغەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە لە بەشی یاسایی و دوای ئەوەش ڕەوانەی دادگا دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.[1]
#21-07-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,028
Donnez votre avis sur ce produit!