ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە#، لەبارەی چەند چالاییەکی #شەڕڤان#ان لە دژی سوپای تورک و چەتەکانی لە #عەفرین#، ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ماڵپەڕی فەرمییدا بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: چالاکییەکانی دژی سوپای تورک و چەتەکانی لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا بەردەوامن، یەکینەکانمان ڕۆژانی 16 و 17ی تەمموز لەدژی ئەو هێزانەدا چالاکییان ئەنجامدا، 26ی تەمموز لە سەر ڕێگای نێوان باسلێ و گۆبەلی سەربە شێراوا چالاکییەک ئەنجام درا، لەو چلاکییەدا ئۆتۆمبلێکی سەربازی تێکشکێندرا و پێنج سەرباز کوژران.
لە بەردەوامیدا یەپەگە ڕایگەیاندووە: 27ی تەمموز لە ناوەندی عەفرین لەدژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییەک ئەنجام درا، لەو چالاکییەشدا پێنج چەتە کە وەک پۆلیس لە عەفریندا بوون و سەربازێکی سوپای تورک کوژران.
لەکۆتاییشدا یەپەگە ڕایگەیاندووە: هەر 27ی تەمموز لە گوندی قەرەتەپەی سەربە ناوەندی عەفرین چالاکییەکی دیکە ئەنجام درا، لەو چالاکییەدا نەزانرا چەند لە هێزە داگیرکەرەکان کوژران و برینداربوون.
جێگای ئاماژەیە، لە دەستپێکی بەرخۆدانی سەردەمەوە لە ڕۆژی 20ی کانوونی دووەمەوە بۆ ئێستا دوو هەزار و 538 سەرباز و چەتە کوژراون.[1]
#29-07-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,019
Donnez votre avis sur ce produit!