ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە# بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە ودەربارەی چالاکی #شەڕڤان#انی یەپەگە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابەدوودا زانیاری بڵاوکردەوە.
لەبەیاننامەکەی یەپەگەدا هاتووە:
هێزەکانی ئێمە لە هەفتەی دوویەمینی مانگی تەباخدا لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەروچەتەکانی لە ناوچەکانی ماباتا وشەرا چالاکییان ئەنجامدا. ئەو زانیارییانەی کە دەربارەی ئەو چالاکییانەوە بڵاوکراوەتەوە ئاوەهایە؛
لە ڕێکەوتی 8ی تەباخ/17ی گەلاوێژدا هێزەکانمان لە ناوچەی ماباتا لەدژی ئۆتۆمبێلی سەرچەتەیەک بە ناوی عەبدولڕەزاق بەکرچالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ئەو سەرچەتە کوژرا.
لە 11ی تەباخ/20ی گەڵاوێژ یەکینەکانی پاراستنی گەل لەدژی کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا وچەتەکان چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا سەربازێک وژمارەیەکی زۆرچەتە کوژران. ژمارەیەک چەتە برینداربوون.[1]
#14-08-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,675
Donnez votre avis sur ce produit!