برای بەڕێزمان جەنابی کاک مەسعود بارزانی ڕێبەری بزاڤی ڕزگاریخوازی نیشتمانی کوردستان
سڵاوێکی گەرم...
بەناوی خۆمان و مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK، بەبۆنەی (72) هەفتاو دووەمین ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابتان و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و تەواوی کادرو ئەندامانی PDK دەکەین و هیوای پێشڤەچوون و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەکاتێکدا کە یادی دامەزراندنی (PDK) دەکەینەوە کوردستان و ناوچەکە لە ڕەوشێکی زۆر ناسک و هەستیاردان و, هەموو ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم کۆمەڵێ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکاری مەزندان, بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەم ڕەوشە پێویستیمان بە ڕێکخستنەوەی ناوەندی سیاسی کوردستان و یەکڕیزی و یەکدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەکان و تەواوی پێکهاتەکانی گەلی کوردستانە, بۆ ئەمەش جەنابتان دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر و مەزن ببینن، لەم پێناوەشدا ئێمە وەکو YNDK ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و پشتگیرییەکین, هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەکەینەوە سەر پتەوکردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتکردن و پێشڤەبردنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە ڕەواکانی.
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
هەر بژین و سەرکەوتوو بن بۆ کوردو کوردستان.
برای دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
#16-08-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,896
Donnez votre avis sur ce produit!