ئەوەی کەرێکی نەبێت، کەرێک ناهێنێت
لەکۆندا (بارەبەر-باربەر) یان (ووڵاغە بەرزە) شوێنی ماشێن و ئۆتۆمبیلی ئەمڕۆی گرتبووەوە، بۆ هەموو کارێکی (ناوماڵ و کێڵگە و بەبازاڕبردن و باراش بردنە ئاش و بارەدارهێنان و ڕەشکە کا و تێڕکەی ئاو وخاک وخۆڵ وقەتارەی ترێ و تەماتە و گندۆرە و تاد) گواستنەوە ڕۆڵی کارای هەبووە، ئەگەر ئارد و ئاو و دار لەماڵێک ببڕایە ئەوا دەبوایە گەنم و دانەوێڵە بەپشتی گوێدرێژەکە ببات بۆ ئاش، تێڕکەکە بخاتە سەرپشتی وڵاغە بەرزەکە بەرەو کانی و کارێز و ڕووبارەکە ببات و پڕی بکات، بۆ هێنانی بارەداریش بە پشتی کەرەکەیەوە بچێتە هەرد و کێوان و دارستان و لێرەوارەکان بۆ هێنانەوەی بارەدارێک ئینجا ئەگەر کەسێک کەرێک یان ولاغە بەرزەیەکی نەبووایە و ئەو هەموو کارەی ماڵ و کێڵگە و بازاڕ و تاد هەبوایە لەبەرخۆیەوە دەیوتت (ئەوەی کەرێکی نەبێت کەرێک ناهێنێت)هەڵبەت ئەمەش بۆ ئێستا لەبارە بوترێت ئەوەی (ئۆتۆمبیلێکی نەبێت، ئۆتۆمبیلێک ناهێنێت).
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,021