یەک لە چیرۆکنووس و ڕۆماننووسە، گەنجەکانی باشووری کوردستانە.
لە ڕێکەوتی#1990-08-27# لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە.
لە قوتابخانەکانی(مەلافەندی سەرەتایی، کارۆخ، گەل، زاگرۆس، ئامادەیی ڕزگاری) خوێندوویەتی. ساڵی 2012 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەشی زیندەزانی(Biology) لە فاکەڵتی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە وەرگرتووە.
لە ساڵی 2006 ەوە دەستی بەنووسین کردووە، سەرەتا بە شیعر نووسین دەستی پێکردووە، بەشداری چەند کۆڕێکی لە چالاکی قوتابخانەکان کردووە.
لە ساڵانی 2010- 2012 چەند چیرۆکێکی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاوبووەتەوە.
کۆتاییەکانی ساڵی 2011 دەستی لە نووسین هەڵگرتووە، تا ساڵی 2016 دووبارە گەراوەتەوە نێو دونیای نووسین. چەند چیرۆکێکی لە گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتەکان بڵاوکردووەتەوە. کۆمەڵە چیرۆکێکی ئامادەی چاپە.
یەکەم بەرهەمی بڵاوبووەوەی ڕۆمانێکە بە ناوی(#تابووتی خۆڵەمێش#).
لینکی وێبلاگی تایبەت بە نووسراوەکانی نووسەر:
http://dabanatar.blogspot.com/?m=1
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,819
Donnez votre avis sur ce produit!