ماوەیەکە لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاو ئەکرێتەوە، گوایە یەکیتی داوای لیبوردنی لە پارتی کردووە، ڕۆژێک گوایە یەکێتی داوای لێبوردنی لە گوران کردووە، ئەم دەنگویە ئەگەر ڕاست بێت، یان درۆ بێت.
پێش هەمو شتێک هیچ تاکێکی مەکتەبی سیاسی یەکیتی ناتوانی بەناوی هەمو یەکێتیەوە داوای لیبوردن بکات، بەڵکو ئەو شێوە کارە حزبی یانە دەبێ لە کوبونەوەی مەکتەبێ سیاسی بریاری لێبدرێت.
ئەگەر هەندی مەکتەبێ سیاسی لەگەل ئەو دوو لایەنە کیشەی بازرگانی یان هەبێ و تەقەیان لێبکات، یان هەڵەیان بەرامبەر بکات، ئەوە لیبوردنەکەش دەبێ هەر ئەو کەسانە بێکەن نەک بەناوی یەکیتیەوە.
راستە هەندێ لەو مەکتەب سیاسیانە ئەگەر یەکێتی نەبێ ئەوە (هیچ) نین، باشتر وایە یەکیتێ لیپیچینەوە لەگەل ئەوانە بکات، خوا نەخواستە نەک داوای لیبوردن لەو لایەنانە بکەن بە ناوی یەکێتیەوە بەهۆی تاکێکی مەکتەب سیاسیەوە.
ئەو دوو لایەنە هیچیان شایستەی ئەوە نین بەناوی یەکێتیەوە، داوای لیبوردنیان لێبکرێت، چونکە یەکێتی پیش هەمو کەسێک موڵکی خۆینی شەهیدانە، موڵکی هەموو کادرە دڵسۆزەکانیەتی، موڵکی زیندانیانی سیاسیە نەک بازرگانەکان.
دەستەیەک لەکادرانی یەکێتی
#22-08-2018#
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا ڕاستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,866
Donnez votre avis sur ce produit!