بەپێی هێندێک لە هەواڵە بڵاوکراوەکان و بە پشتبەستن بە بەڵگە و لێدوانە زارەکییەکانی دایکی زانیار و لوقمان مورادی و هەروەها پشتڕاستکردنەوەی نزیکانی ڕامین حوسێنپەناهی، ئەو سێ زیندانییە کوردە لە بەرەبەری بەرێوەچوونی حوکمی ئێعدامدان.
زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حوسێنپەناهی هەر کامەیان لە پەیوەندییە لەگەڵ چالاکیی سیاسی و ئەگەری پەیوەندی لەگەڵ لایەن و حیزبە سیاسییەکانی کوردستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، دەسبەسەر و زیندانی و بە ئێعدام مەحکووم کراون.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، وێڕای بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی ڕاست و دروستی ئەو هەواڵە کە زانیار و لوقمان مورادی هەروەها ڕامین حوسێنپەناهی، لە ژووری چاوەڕوانیی ئێعدامدان، لە پێشدا داوا لە دەزگای قەزایی دەکەین بڕیاری ڕاگرتنی دەسبەجێی ئەگەری حوکمی ئێعدامی ئەوان دەربکات. ئەو ڕێکخراوەیە هەروەها داوای لە دەزگای قەزاییی حکوومەتی ئێران کرد، کە پێداچوونەوەیەکی بنەڕەتی لە حوکمی ئەو سێ لاوە زیندانییە کوردە و بڕینەوەی حوکمی ئازادیی ئەوان بکات.
#08-09-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,117
Donnez votre avis sur ce produit!